zagros news agency

قه‌هوه‌چی بۆ زاگرۆس: پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ین

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ زاگرۆس نێردراوه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پارتی چاکسازی تورکمان بە پێی ئەو هەنگاوانەی بەرەو لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان دەگیرێن، بە تایبەتی گفتوگۆ و نزیکبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە پێشوازییەوە سەیری ئەم هەنگاوانە دەکات.

مونا قه‌هوه‌چی، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا بۆ زاگرۆسی ناردووه‌ هاتووه‌: ئێمە باوەڕمان وایە کە گفتوگۆ و هاوکاریی سیاسی ڕێگای گونجاون بۆ تێپەڕاندنی قەیران و چارەسەرکردنی کێشە و جیاوازییەکان، و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان. پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری هەر هەنگاوێکی سیاسی دەکات کە لەسەر بنەمای گفتوگۆ، هاوبەشی و بەرژەوەندیی گشتی بێت، و هیوادارین ئەم لێکنزیکبوونەوەیە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی ئارامی و هاوکاریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لە هەمان کاتدا، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە لە هەر پرۆسەیەکی سیاسی و حکومیدا، ماف و دەنگی هەموو پێکهاتەکانی هەرێم،دەبێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یاسایی پارێزراو بێت و بەشداریکردنیان لە دامەزراوەکانی دەسەڵات و بڕیاردان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە مسۆگەر بکرێت.ئێمە هیوادارین هەموو لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیاریی نیشتیمانی خۆیان بەجێبهێنن و بەرژەوەندیی گشتی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییە حزبییەکان دابنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

وەزیری دارایی عێراق داوای ئامادەبوون لە بەردەم پەرلەمان دەکات بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیی قەیرانی دارایی

یاسین

“فارس عيسا” و “ئه‌سير ئه‌لغرێرى” ڕێگاكانى بته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

دڵشاد