zagros news agency

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت خۆیان له‌ كڕینی ده‌رمانی نایاسایی به‌دوور بگرن، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌وا لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت، داوای له‌هاڵاتیان كرد، ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر نه‌كڕن.

ئه‌مه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

هاوڵاتی بەڕێز …

خۆت دوور بگرە لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵ.

خۆت دڵنیا بکەوە لە بوونی ستیکەر و کۆدی کوالیتی کۆنتڕۆڵ.

دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، تکایە ئەگەر بینیت بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و مەیکڕە و هەواڵی تیمی چاودێری بدە بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە مۆبایلی ڕاستەوخۆی کۆڕەک 07502356000

وەتسئەپی هەمان ژمارە.

هەمووکۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەکان ئاگادارکراینەوە.

لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

بەرژەوەندی و تەندروستی هاوڵاتی لەسەرووی هەمووانە…

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

13 ئایار 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێم داوایه‌كی له‌ هاوڵاتیان كرد

سەڵاح

تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیركرا 42 ئافرەتی كوشتووە

یاسین