zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات

ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کرد بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ناوی شاندەکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان . هەروەها هاوبۆچوون بوون لەسەر پەرەپێدانیی زیاتری هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان،

بە تایبەتیی دۆخی ئەمنی و ئابووری ئێستای عێراق.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ و سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کورستان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 کرا . لەمبارەیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دڵنیاییدا کە بودجەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ئامادە دەکرێت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گشت پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: رەزامەندیی لەسەر خانەنشینكردنی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی درا

سەڵاح

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیست بۆ زاگرۆس: چیتر قبوڵ ناكرێت فراكسیۆنێك به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه‌ بچێته‌ لای سه‌رۆك وه‌زیران و ناراستی بڵاو بكاته‌وه‌

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک دادەخات

یاسین