مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزنرخاندنی دەسکەوتەکانی شۆڕشەکە، داوای یەکڕیزی و هاوهەڵوێستیی لە نێوان لایەنە کوردستانییەکان کرد بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم ساڵیادەدا، بە ڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە یادی هەموو پێشمەرگە، خەباتکار و تێکۆشەرانی ئەو شۆڕشە جەماوەری و سەرتاسەرییە دەکرێتەوە، کە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد.
مەسرور بارزانی تیشکی خستووەتە سەر دەسکەوتە مێژووییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و ڕایگەیاندووە: “گرنگترین دەسکەوت، ناچارکردنی ڕژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری ١٩٧٠دا، دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.”
هەر لە چوارچێوەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان کردەوە لە پێناو پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی ئەم یادە، سڵاوی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نارد.
ئهمهش دهقی پهیامهكهیه:

