بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ هەردوو رۆژی هەینی و شەممە راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی (11–09–2026):
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە شێوەیەکی گشتی لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان (15 بۆ 25) کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی لە باکووری خۆرئاواوە بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت. مەودای بینین لەنێوان (8 بۆ 10) کم دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینی:
-
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
-
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
-
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
-
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
-
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
-
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
-
ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
-
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
-
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
کەشوهەوای سبەی شەممە (12–09–2026):
سەبارەت بە رۆژی شەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ بێت و لە هەندێک کاتدا بگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. با بە خێرایی (15 بۆ 25) کم لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات چالاک دەبێت. هاوکات مەودای بینین (8 بۆ 10) کم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی شەممە:
-
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
-
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
-
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
-
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
-
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
-
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
-
ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی
-
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
-
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی

