توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری “یورۆپیەن هارت ژۆرنال” بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە تەنانەت ڕووناکییەکی لاوازی شاشەی مۆبایل یان ڕووناکیی ژوور لە کاتی نوستنی شەوانەدا، دەکرێت پەیوەندی بە گۆڕانکارییە زیانبەخشەکانەوە هەبێت لە پێکهاتە و کارکردنی دڵی مرۆڤدا.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە:
· زیاتر لە ١١ هەزار کەس بەشداربوون و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ژێر ڕووناکیی جیاوازی شەوانەدا بوون.
· دوای سێ ساڵ، وێنەی MRI نیشانی دا ئەوانەی لە ژێر ڕووناکیی زیاتردا بوون، تووشی ئەمانەی خوارەوە بوون:
· ئەستووربوونی دیواری ڕەگی چەپی دڵ
· کەمبوونەوەی بۆشایی نزیکی دڵ
· کەمبوونەوەی نەرمی دڵ لە کاتی لێداندا
· ئەم گۆڕانکارییانە نیشانەی سەرەتایی کێشەی دڵن و دەتوانن ببنە هۆی شەکەتی دڵ.
ئامۆژگارییەکان:
پسپۆڕان ڕاسپاردە دەکەن بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ به:
· بەکارهێنانی پەردەی ئەستوور
-داپۆشینی ڕووناکییەکانی LED ی ئامێرە کارەباییەکان
· بەکارهێنانی چرای نوستن بە ڕووناکیی گەرم و وازهێنان لە شاشەکان پێش نوستن
· هەروەها داوایان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەکان کردووە کە ڕووناکیی شەقامەکان باشتر بکەن و پیسبوونی ڕووناکیی شارەکان کەم بکەنەوە.
نەخۆشییەکانی دڵ: توێژەران جەختیان کردەوە کە تاریک ڕاگرتنی تەواوی ژووری نوستن دەبێت وەک ڕێکارێکی سادە و سەرەکی بۆ خۆپارێزی دڵ سەیر بکرێت.

