كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌نه‌وه كه نامه‌یان له رێگه‌ی سیسته‌می ناو تۆمار كردن بۆ حه‌ج بۆ چووه به مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو ئێستا زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راست و دروستی پڕ نه‌كردووته‌وه ئه‌وا دوا واده رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 15/9/2026 ده‌بێت.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێمه وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه دووباره پێداچوونه‌وه به زانیارییه‌كان بكه‌ن و نامه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه پشت گوێ نه‌خه‌ن چونكه هه‌ر كه‌سێك تاوه‌كوو ئه‌و واده‌ی دیاری كراوه فۆرمه‌كه‌ی چاك نه‌كات مافی به‌شداریكردنی له تیروپشكی ناوی حاجیان نابێت.

