zagros news agency

ستیفانی دوژاریک: ئیسرائیل هەوڵی ڕێگریکردن لە گەیاندنی دەنگ و ئازاری خەڵکی غەززە بۆ جیهان دەدات

 

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕۆژانامەنووسان دەکوژێت لەپێناو ئەوەی دەنگی غەززەییەکان بەجیهان نەگات.

ستیفانی دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی کوژرانی تیمی رۆژنامەوانی جەزیرە لە غەززە دەکەن، گوتیشی: ئەوەی ڕوویداوە هەوڵێکی ئیسرائیلە بۆ رێگریکردن لە گەیاندنی دەنگ و ئازاری خەڵکی غەززە بۆ جیهان.

دوژاریک جەختی کردەوە؛ پێویستە ئیسرائیل ڕێز لە ڕۆژنامەنووسان بگرێت و ڕێگەیان بدا\ت بە شێوەیەکی بێلایەنانە ڕووماڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەش دا؛ شەڕی غەززە خوێناویترین شەڕ بووە بۆ ڕۆژنامەنووسان لە سەدەی 21 دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلانیای هاوسەری ترەمپ، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی دەكات

یاسین

جەی دی ڤانس باشترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا، پێدانی کانزاکانە بە ئەمەریکا

سەڵاح

دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی گه‌نمی جووتیاران دەکرێت

سەڵاح