به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شه‌نگال، ئاماژه به بارودۆخی ناو شه‌نگال ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات دۆخێكی سه‌ختی ئه‌منی هه‌یه، هێشتا حكوومه‌تی عێراق و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه نه‌گه‌یشتوون به‌رێككه‌وتنی كۆتایی.
نازم هه‌ركی، بۆ زاگرۆس گوتی: “كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجام دراوه سه‌رۆك وه‌زیران خواستی ئه‌وه‌یه پێش 30ی مانگی ئهیلوول گروپه چه‌كداره‌كانی شه‌نگال تێكه‌ڵاوی سوپای عێراق ببن چونكه دۆخی ئه‌منییه‌تی شه‌نگال زۆر ئاڵۆزه گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی بۆ دۆخی شه‌نگال ئاسان نییه و پرسی تێكه‌ڵاو بوونی په‌كه‌كه و گروپه‌چه‌كداره‌كان به‌سوپای عێراق، پرسێكی ئاڵۆزه ئاڵۆزیهكهش ته‌نیا له عێراق نامێنێته‌وه، چونكه شه‌نگال كاریگه‌ری هه‌رێمیشی له‌سه‌ر هه‌یه.
گوتیشی: “گرفتی جه‌وهه‌ری له‌وه‌دایه گروپی په‌كه‌كه بیروبۆچونیان جیاوازه حكوومه‌تی عێراقیش جیاواز بیرده‌كاته‌وه، چونكه حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت چیای شه‌نگال كه ئێستا به‌ده‌ست گروپه‌كانی پهكهكهوهیه بگه‌رێته‌وه بۆ ژێركۆنترۆڵی ئه‌وان ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ش ئه‌مه نه‌كات دۆخی شه‌نگال ئاڵۆز ده‌بێت، چونكه كات دانراوه بۆ كۆتایی هاتن به‌و بابه‌ته”.
راشی گه‌یاند: دۆخی ئارامی شه‌نگال ئاڵۆزه، به‌رچاو روونی نییه حكوومه‌تی عێراق قسه‌یه‌ك ده‌كات و گروپه‌چه‌كداره‌كان و په‌كه‌كه‌ش قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه وای كردووه جۆرێك له ناكۆكی دروست بووه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی شه‌نگال، ده‌بێت رێككه‌وتنی هاوبه‌ش هه‌بێت و چاوپێدا خشانهوهیهك به‌رێككه‌وتنی شه‌نگال بكرێت، چونكه ناكرێت ته‌نیا به‌ویستی حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاو بنرێت، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌ش بێت له بریاردان چونكه ئه‌مه واناكات هانده‌ربێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌نگال.

