دوای تێپەڕبوونی 15 ساڵ لە مانەوەیان لە فەرەنسا، 23 پارچەی شوێنەواری سوریا گەڕێندرانەوە دیمەشق. ئەم هەنگاوە دەروازەیەکی نوێی لە پەیوەندییە کولتووری و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و کۆتایی بە دۆسییەیەکی ئاڵۆز هێنا.
عەممار کەناوی بەرپرسی کاروباری موزەخانەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم پارچانە لە 2011 بەپێی ڕێککەوتنێک بۆ ماوەی دوو ساڵ بەخشراوبوون بە پەیمانگەی جیهانی عەرەبی لە پاریس. بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ و پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، گەڕاندنەوەیان دواکەوت، لەو بڕوایەدام پاراستنیان لەو سەردەمەدا پێویست بووە.
لای خۆیەوە دکتۆرە لەیلا سەماک جەختی لەوە کردەوە، ئەم پارچانە نوێنەرایەتیی قۆناغە جیاوازەکانی مێژوو دەکەن.
ناوەرۆکی کۆکراوەکە پارچەی مێژوویی ناو کۆشکی حەیر ئەلغەربی لەخۆدەگرێت، کە ئالنگاری سەردەمەکانی بڕیوە و ڕەنگدانەوەی شارستانییە جیاوازەکانە.

