توێژه‌رێکی ده‌زگای بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) چاڵیکی زه‌به‌لاح و نوێی له‌سه‌ر ڕووی مانگ دۆزییه‌وه، له ڕووداوێکی ده‌گمه‌ندا که زانایان ده‌ڵێن له سه‌ده‌یه‌کدا ڕه‌نگه ته‌نیا یه‌ک جار یان که‌متر ڕوو بدات.
ناسا روونی کرده‌وه، پانیی ئه‌م چاڵە که ناوی لێنراوه (McGetchin)، ده‌گاته نزیکه‌ی 222 مه‌تر و پێوایه له بەهاری ساڵی 2024دا له ئه‌نجامی پێکدادانی مانگ له‌گه‌ڵ کلکدارێک یان ههسارهۆکهیهک دروست بووبێت. توێژه‌ران مه‌زه‌نده ده‌که‌ن ئه‌و ته‌نه کاولییهی بووه‌ته هۆی دروستبوونی، قه‌باره‌ی به قه‌باره‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی سێ تا شه‌ش نهۆمی بووبێت.
ناسا ڕایگەیاند “زانایان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن پێکدادانێکی به‌م قه‌باره‌یه له‌سه‌ر مانگ له سه‌ده‌یه‌کدا جارێک” یان که‌متر ڕوو بدات.
سه‌ڕای ئه‌وه‌ی چاڵەکە چه‌ند ساڵێکه له‌وێ هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا کاتێک دۆزرایه‌وه که توێژه‌ر “ڕۆبێرت واگهر” له کاتی شیکردنه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌کانی کەشتییە ئاسمانییەکانی سەر مانگ سه‌رنجی داوە. چاڵەکە له وێنه‌کاندا به شێوه‌ی “پڵتێکی ڕووناکی گه‌وره که به بازنه‌یه‌ک په‌رژین کراوه” ده‌رکه‌وتووه.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که ڕۆژی چوارشه‌ممه له گۆڤاری “ساينس ئەدڤانسیز” بڵاو بووەوە، دهریدەخات که ئه‌م چاڵە گه‌وره‌ترین چاڵی نوێی پێکهاتووه که تا ئێستا له کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا دۆزراوه‌ته‌وه.
زانایان ده‌ڵێن لێکۆڵینه‌وه له دروستبوونی کوناییه نوێیه‌کان یارمه‌تیمان ده‌دات تێگه‌یشتنێکی باشتریان بۆ جیۆلۆجی مانگ هه‌بێت، و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت هاوکار بێت له خۆئامادەکردن بۆ ئه‌و گه‌شته مرۆییه داهاتووانهی که هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و چین پلانیان بۆ داناوه.

