zagros news agency

خوێندنی باڵا: ئەمساڵ زیاتر لە 40 هەزار خوێندکار لە پۆلی 12 دەرچوون

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاماری دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 40 هەزار خوێندکار لە بەشە جیاوازەکاندا قۆناغەکەیان بە سەرکەوتوویی بڕیوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کۆی گشتیی دەرچووانی ئەمساڵ لە سەرجەم بەشەکانی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) گەیشتووەتە (40,716) دەرچوو.

ئاماری دەرچووان بەپێی بەشەکان بەمشێوەیە دابەش بووە:

  • بەشی زانستی: بە زۆرترین ژمارەی دەرچوو لە پلەی یەکەمدایە کە (30,847) دەرچووە.

  • بەشی وێژەیی: (7,923) دەرچوو.

  • ئامادەییە پیشەییەکان: (1,240) دەرچوو.

  • خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان: (706) دەرچوو.

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا ئەم خوێندکارانە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی (زانکۆلاین)ـەوە، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە: بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە، نەخۆشخانەکان لەکارکەوتن نزیک بوونەتەوە

یاسین

سبەی سەرۆک وەزیرانی میسر بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا

سەڵاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

سەڵاح