zagros news agency

ئەمریکا لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران هۆشداری بە بەغدا دەدات

 

ئەمڕۆ، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند، بەغدا هۆشدارییەکی راستەوخۆی لە ئەمریکا پێگەیشتووە سەبارەت بە پێشێلکردنی ئەو بایکۆتە ئاسمانییەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە. ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە، عێراق داوای کردووە فڕۆکەخانەی نەجەف بەهۆی بارودۆخی مرۆییەوە لەو رێکارانە بەدەر بکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، لایەنی ئەمریکی روونیکردووەتەوە رێکارە سزاییەکان تەنیا کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران ناگرێتەوە، بەڵکو لەوانەیە هەر لایەن یان فڕۆکەخانەیەکیش بگرێتەوە کە خزمەتگوزاری بۆ ئەو کۆمپانیایانە پێشکەش دەکات یان ئاسانکاری بۆ گەشتەکانیان دەکات.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکرد، هۆشدارییەکە حکوومەتی عێراقی ناچارکردووە خۆی بەدوور بگرێت لە رووبەڕووبوونەوەی سزاکان بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق، کەرتی فڕۆکەوانی و ئەو لایەنانەی لەو کەرتەدا کار دەکەن.

حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا خۆی بۆ ئاهەنگگێڕان لە چوارشەممەی داهاتوو بەبۆنەی ئەوەی ناوی سەروەری لێ ناوە، ئامادە دەکات. ئەمەش لەکاتێکدایە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکشێنەوە و زۆرینەی سەرکردە کوردەکان نیگەرانییان لە کاریگەرییەکانی ئەو کشانەوەیە لەسەر دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

قەیرانی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا هەزاران کەسی هێنایە سەر شەقامەکان

یاسین

لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر رێز لە ئەیام ئەکرەم نرا

ART