zagros news agency

کۆڕبەندی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو

 

ڕۆژی یەکشەممە ٤/١٠/٢٠٢٦ لە شاری هەولێر کۆڕبەندی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو.

 

لە سەرەتای کۆڕبەندەکەدا بەڕێز گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، وتەیەکی پێشکەشکرد و وێڕای بەخێرهێنان، ئاماژەی بە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی یەکێتی ژوورەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و چۆنیەتی پێشخستنی کاری بازرگانی و پیشەسازی کرد.

 

وتی: «ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ کۆماری ڕووسیای فیدراڵ کاری بازرگانی و هاتنی کۆمپانیاکانیان لێرە زیاتر بکەین .»

 

هەروەها گوتیشی: «لە ماوەی داهاتوودا شاندێکی یەکێتی ژوورەکان سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگان و خاوەنکارانی رووسیا و وەکو یەکێتی ژوورەکان ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکین .

 

دواتر سەوەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی وەزارەت وتەیەکی پێشکەش کرد و ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکی نیشاندا . هەر لە کۆربەندەکەدا مەکسیم مالاچۆ بەرپرسی ئەنجومەنی بازرگانی و ئابووری رووسیا عێراق وتەیەکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامدانی ئەو کۆربەندە دەربری و گوتی دەمانەوێت کاری بازرگانی و هێنانی کۆمپانیاکانی رووسیا بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بکەین .»

 

هەر یەکە لە بەرێزان نەوزاد غەفور جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شوکری جەمیل سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک و شێخ تاهیر عزالدین جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە وتەی خۆیان پێشکەشکرد و باسیان لە کاری بازرگانی و پرۆژەکانی سێکتەرە جیاوازەکانی ئابوری شارەکانیان کرد و ئامادەی خۆیان بۆ کۆمپانیاکانی ڕووسیای فیدراڵ دەربری بۆ ئەوەی بچن لەو شارانە کار و پرۆژە ئەنجام بدەن .

 

هەر لە کۆڕبەندەکەدا د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، وتەی خۆی پێشکەشکرد و وتی: «بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان، دەستخۆشی ئەنجامدەرانی ئەو کۆربەندە دەکەم و

ڕایگەیاند: «گرنگە بازرگان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کاڵا و بەرهەمەکانی خۆیان هەناردەی وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ بکەن و بازرگان و وەبەرهێنەرەکانی ڕووسیاش کاڵا و بەرهەمی خۆیان بێنن بۆ هەرێم و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر بکەن.»

 

هەروەها ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکی نیشاندا.

 

دواتر دیداری B2B لە نێوان بازرگان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و کۆماری روسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی چوار هه‌زار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان رێگەیان پێنادرێت سرووتی حەج ئەنجام بدەن

سەڵاح

کەشتیێکی فرۆکە هەلگر رۆژهەلاتی ناوەراستی بەجێهێشت

گوران

حەماس ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

یاسین