قایمقامی هەولێر باس له گۆرانكاری نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و هۆشداری دەداتە بازرگانان و رایدەگەیەنێت، لیژنەکانیان بە وردی چاودێریی بازاڕ دەکەن و رێگە نادەن هیچ کەسێک دۆخی گرانبوونی دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکان بقۆزێتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر، بۆ زاگرۆس گوتی: “هه‌موو لێژنه‌كانمان له ئه‌ركدان بۆ چاودێری نرخی پێداویستی له بازار و رێگری ده‌كه‌ن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخهەر بازرگانێک تاوەکو دوێنێ کاڵا و پێداویستی کڕیبێت، بۆی نییە نرخەکەی بەسەر هاووڵاتییاندا زیاد بکات، و ئه‌مرۆش كه چوار شه‌ممه‌یه لیژنه‌كان له‌سه‌رجه‌م كۆگاو ناوه‌نده‌كانی بازرگانی ده‌گه‌رێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بازاری كۆنترۆڵبكرێت له‌قازانجی خه‌ڵك.

