zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان دەکەن و ڕایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە سیستەمێکی لەو شێوەیە نەگەیشتووەتە دەستیان.

ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بەناوی “سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە” بڵاوکراوەتەوە کە گوایە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی گەیشتووەتە وەزارەتەکەیان.

وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە، جەختی کردەوە کە “هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەت لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕایگەیاندووە: “هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

کۆمپانیای شاومی چیپێکی نوێی راگەیاند

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز ئه‌لخه‌نجه‌ر داكۆكى له‌ هاريكاريى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌كه‌ن

دڵشاد