ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش پێشوازیکرد لە شڤان کوردستانی، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆیەکی بەرفراوان دەربارەی کاری پێکەوەیی لە نێوان بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوان لە بوارەکانی میدیا، ڕاگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەتەوەیی، ڕۆشنبیری و فکریی قوتابییان و لاوان ئەنجام درا.
د. سالار عوسمان ئامادەییی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەماهەنگی لە ڕووی میدیایی و داڕشتنی پڕۆژەی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی تواناکانی قوتابییان و لاوان لە کایەی ڕۆشبیری و میدیاییدا.
لە بەرامبەردا، شڤان کوردستانی بە ناوی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن کرد بۆ پێشوازی و پاڵپشتیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، و جەختی لەسەر ئامادەییی ڕێکخراوەکەیان کردەوە بۆ هەنگاوەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری هاوبەش لە ئایندەدا.

