zagros news agency

فینلاند.. دروستکردنی سەنتەرەکانی داتای ژیریی دەستکردی گووگڵ بەهۆی نیگەرانییە ژینگەیییەکانەوە ڕادەگرێت

 

دەسەڵاتدارانی فینلاند بڕیاریان دا کارکردن لە دوو ڕووبەری سەنتەری داتای کۆمپانیای گووگڵ لە وڵاتەکەیاندا بوەستێنرێت تا ئەو کاتەی هەڵسەنگاندنە ناچاریییەکانی کاریگەریی ژینگەیی بە تەواوی کۆتاییان پێ دێت.

ڕێکخراوی چاودێریی فینلاند (LVV) ڕایگەیاند کە داوای لە کۆمپانیای «تویکێ فینلاند» (کە نوێنەرایەتیی گووگڵ دەکات) کردووە دەستبەجێ و تا ئەوپەڕی ۲۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٦، سەرجەم کارە بەراییەکان لە ناوچەکانی «موهوس» و «کایانی» بوەستێنێت کە بوونەتە هۆی گۆڕانکاریی بەرچاو لە ژینگەدا.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە گووگڵ لە ئەیلوولی ڕابردوودا پلانی وەبەرهێنانی ۱.۳ ملیار یۆرۆیی لە ژێرخانی دیجیتاڵیی فینلاند ئاشکرا کردبوو (کە بە گەورەترین وەبەرهێنانی خۆی لە ئەوروپا وەسفی کردبوو) بە مەبەستی پێشخستنی بەرنامەکانی ژیریی دەستکرد.

ڕێکخراوی LVV لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کا ئایا کۆمپانیاکە بێ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زۆرەملێی ژینگەیی، سەدان هێکتار دارستانی بڕیوەتەوە یان نا.

هانا هالمێنپۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی سروشتی فینلاند ڕایگەیاند کە زیاتر لە ۳۰۰ هێکتار (۷٤۱ ئاکر) دارستان کە دەبوو بپارێزرێن، تێکدراون.

تۆمی موئێلۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگە لە LVV ڕوونی کردەوە کە لەو ناوچەیەدا دار بڕدراوەتەوە، توێژی سەرەوەی خاک لابراوە، ڕێگەی دەستگەیشتن و کۆگا دروست کراون و ئاڕاستەی جۆگەکان گۆڕدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانگی ڕابردوو سەدان کۆمپانیای سوید ئیفلاسیان کردووە

سەڵاح

کایا کالاس: ڕووداوە درۆنییەکەی لایپزیگ نیشانەکانی تیرۆریزمی دەوڵەتیی پێوە دیارە

سەڵاح

کۆمیسیۆنی باڵا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت

سەڵاح