بەشێکی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی ماڵتەپەی سەر بە شاری ئیستهنبولداڕما، بەو هۆیەوە تیمەکانی فریاگوزاری دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەپەلەی گەڕان و ڕزگارکردن کردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە شەقامی “دۆغو” لە گەڕەکی “جەویزلی”ی ناوچەی ماڵتەپە ڕوویداوە؛ بە هۆکارێکی نادیار، سێ نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی بە تەواوی داڕماوە.
دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ناوچەکەیان گەمارۆ دا.
تیمەکانی فریاگوزاری توانییان ئەو هاووڵاتییانەی لە نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکە گیریان خواردبوو بە سەلامەتی دەربهێنن و ڕزگاریان بکەن. هاوکات لە ئێستادا، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین لەژێر داروپەردووی نهۆمە داڕماوەکاندا بەردەوامە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ کەسێک لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکەدا.
لەلایەن خۆیانەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی داڕمانی ئەو سێ نهۆمە.
AA

