zagros news agency

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە تاوەبارانی پچڕپچڕ و بروسکە دەبێت و سبەینێش کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینی (09-10-2026):
ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوکات ئەگەری بروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا هەیە. لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک) بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، و مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی سبەی شەممە (10-10-2026):
ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە یان نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با بە هەمان شێوە لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 – 20 کم/ک) بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەمێنێتەوە و مەودای بینین 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

  • هەولێر: ئەمڕۆ 30 | سبەی 31

  • سلێمانی: ئەمڕۆ 28 | سبەی 30

  • دهۆک: ئەمڕۆ 29 | سبەی 29

  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ 31 | سبەی 31

  • گەرمیان: ئەمڕۆ 36 | سبەی 37

  • زاخۆ: ئەمڕۆ 30 | سبەی 30

  • چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 31 | سبەی 32

  • ئاکرێ: ئەمڕۆ 30 | سبەی 30

  • سۆران: ئەمڕۆ 30 | سبەی 30

  • پیرمام: ئەمڕۆ 28 | سبەی 28

  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 21 | سبەی 22

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف: ئێران مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی قبووڵ نییه‌

سەڵاح

پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كفری جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی حکومەتەکەی زەیدی لەم هەفتەیەدا هەیه

یاسین