zagros news agency

نوێترین نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

 

​ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاریی ڕێژەیییان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا لە نێوان هەڵکشانێکی کەم و سەقامگیریدا مایەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە بۆ 4,126.85 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 132,681.15 دۆلارە و یەک گرامیش بە 132.68 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان گۆڕانکارییەکی کەمیان بەسەردا هات؛ عەیارەی 22 بە 952,792 دینار، عەیارەی 21 بە 909,483 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 779,557 دینار جێگیر بوو.
​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو پێچەوانەی زێڕ کەمێک پاشەکشەی کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە سەر 60.47 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,944.12 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.94 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، بازاڕ لە ئێستادا لە قۆناغی چاوەڕوانیدایە و وەبەرهێنەران چاودێری داتا ئابوورییە نوێیەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی داهاتووی سیاسەتی نەختی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف.

هەواڵی پەیوەندیدار

‌بەربژێرەک: دێ کارکەم بۆ راستڤەکرنا یاسایێن جێبەجێکرنێ و باشترکرنا کەرتێ ساخڵەمیێ

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

راگەیندراوێك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران

سەڵاح