zagros news agency

هەولێر.. لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزلێنان لە ژمارەیەک هونەرمەند و کەسایەتی دیاری ئەدەبی و هونەری کرا

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2026، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. ئاراس خۆشناو، بەرپرسی بەشی پیشەییەکانی (پ د ك)، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسایەتییە دیارەکان، ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ ڕێزلێنان لە چەند هونەرمەند و ئەکادیمیستێکی ناوچەکە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە و بە مەبەستی پێزانین و ڕێزگرتن لە خزمەت و بەخششی چەند ساڵەی ئەم کەسایەتییە دیارانە ئەنجام درا:

لەتیف نوعمان (هونەرمەند و دەرهێنەر)

ڕووپاک عەبدولقادر (هونەرمەند، شانۆکار و ئەکتەر)

د. ئیبراهیم سمۆ (نووسەر، لێکۆڵەری ئەکادیمی و ڕەخنەگری شانۆیی)

ڕەسمی جەلال (هونەرمەند، شانۆکار و ئەکتەر)

سەعدون کاکەیی (هونەرمەند و گۆرانیبێژ)

ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم ئاهەنگە ڕێزلێنانە، بەرزنرخاندنی ڕۆڵ و خزمەتگوزارییەکانی ئەم هونەرمەند و ئەکادیمیستانە بوو، کە بە بەردەوامی و داهێنانی خۆیان کاریگەرییان لەسەر پێشخستنی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی هەبووە. هاوکات، لە ڕێوڕەسمەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی میراتی هونەری و ڕۆشنبیریی کوردی و بەهاپێدان بەو کەسایەتییانە کرایەوە کە تەمەنی خۆیان لە پێناو خزمەتکردنی هونەر و کۆمەڵگەدا بەخشیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

جادووگەرێكی مەترسێدار دەستگیركرا

گوران

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و ئەنستیوتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق

ART