zagros news agency

پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی مامۆستا ئیبراهیم شەهیدی ئاڵا کرایەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.1.7، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و خێزان و منداڵەکانى شەهیدی و کەس و کار و هاوڕێیان و قوتابیان، لە مۆزەخانەى پەروەردەیی هەولێر پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی شەهیدى ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سەباح) کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا پاریزگارى هەولێر، لەوتارێکدا، دەستخۆشى لە ڕیکخران و سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و جەختی لەوە کردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە کار و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزى شەهیدان.

جێى باسە، شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە دایکبووی ساڵی 1981ی شەقڵاو بوو و خێزاندار بوو و باوکی دوو منداڵ بوو، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە قوتابخانەی سۆرکی بنەڕەتی لە شەقڵاوە یاریدەری بەڕێوەبەر بوو، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ده‌وامی قوتابخانەکان لە ڕۆژی 7ی شوباتی ساڵى 2021 و لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە تەزووی کارەبا لەسەربانی قوتابخانەکەى گیانی لەدەست دا و بوو بە شەهیدی ئاڵا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا: ڤیزا و شوێنی نیشتەجێبوونی لایەنگرانی حەماس هەڵدەوەشێنێتەوە

سەڵاح

نیۆرک تایمز : ئێران دەستی بە کاراکردنەوەی دەیان شوێنی هەلدانی مووشەکی کردووە

گوران

لە پاکستان زیاتر لە ٢٠٠ زیندانی هەڵاتن

یاسین