ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-05-2024

کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت, لەگەڵ کەمێک نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیە و باشووری شاری دهۆک دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت. لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین / ( 7 –  9 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7 ) کم دەبێت

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی هەینی   17-05-2024

کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو ساماڵ دەبێت.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س . لەکاتەکانی بەیانی کەمێک چاڵاک دەبیت بۆ 30 کم/س

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا  دەبێت .

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزدەبێتەوە (1-2 )دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 31

سلێمانى: 27

دهۆک : 29

زاخۆ  : 30

هەڵەبجە : 31

کەرکوک: 33

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان : 34

 

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

بەشی پێشبینی

16-05-2024

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Snspchat تایبەتمەندیەکی دیکە زیاد دەکات

یاسین

کۆمپانیای Apple ئەپێکی تایبەت بە ووشەی نهێنی رادەگەینێت

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین