سەرچاوەیەکی باڵای دیپلۆماسی بە ئاژانسی “زاگرۆس”ی ڕاگەیاند کە حکومەتی بەغدا ڕێککارەکانی کردنەوەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی چوار دەوڵەتی گەورەی جیهانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە و ڕێگری لە دەستبەکاربوونی فەرمییان دەکات؛ کە لە نێویاندا نوێنەرایەتیی وڵاتانی ئۆکراینا و ئازەربایجان هەن، ئەمەش بە بیانووی جۆراوجۆر لەوانە مەرجدارکردنی پرۆسەکە بە کردنەوەی هاوئاستی نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانە لە پارێزگای بەسرە.

