ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، مەراسیمی نێودەوڵەتیی TEDxMinara بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، دیپلۆماتکاران و پسپۆڕان و کەسایەتییە دیارەکان بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە، کە بە سپۆنسەریی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کامبریج (Cambridge) ڕێکخرابوو، تێیدا ژمارەیەک لە وتاربێژ و پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان وتاریان پێشکەش کرد؛ تیشکیان خستە سەر بیرۆکە داهێنەرەکان، ئەزموونەکانی سەرکەوتن و خستنەڕووی دیدگا و بۆچوونی نوێ لە بوارە هەمەجۆرەکاندا.
ئامانج لە ڕێکخستنی چالاکییەکە، بڵاوکردنەوەی زیاتری کولتووری داهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونی سەرکەوتووانە بوو، هاوکات جەخت لە گرنگیی هاندانی نەوەی نوێ و پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانی گەنجان کرایەوە لەپێناو پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.








