سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، ڕەشاد خەلەف هاشمی ڕاسپارد بە وەکالەت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەک جێگرەوەی ئیحسان ئەلعەوادی.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی دەرچوو لە نووسینگەی سەرۆکی وەزیران بڕیاری ڕاسپاردنەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
ڕەشاد خەلەف پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە نوێیە، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا بەڕێوە دەبرد.

