zagros news agency

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئێران لەگەڵ پاکستان، سعوودیە و تورکیا لە تاران دەستی پێکرد

 

عاسم مونیر، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاکستان و نێوەنجی باڵای نێوان ئێران و ئەمریکا؛ خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە؛ و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لەنێو ئەو بەرپرسانەدان کە لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەن. مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار؛ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە؛ و موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە شاندی ئێرانیشدا بەشدارن.

سعوودیە پێشتر لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە ڕێگریکردنە لە زیادبوونی گرژییەکان و خۆشکردنی ڕێگای ڕێککەوتنێکە.

سعوودیە، پاکستان و تورکیا لە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاب) پەیمانێکی بەرگریی-ئاسایشییان واژۆ کرد کە بە پەیمانی مەککە ناسرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هیچ شاندێکی سەربازیی ئێمە لە بنکە ئاسمانییەکەی سوریا نییە

سەڵاح

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح

رووسیا: سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانمان لە سووریا بڕیارمان نەداوە

یاسین