zagros news agency

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و بەڵێندەران و وەبەرهێنەران کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە، باسی لە ڕۆڵی گرنگی کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان کرد لە هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدان هەمەلایەنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کەرتی تایبەتی کرد کە هاوشانی حکومەت، ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە پێشخستنی زیاتری بزاڤی بازرگانی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی کوردستان. دووپاتیشی کردەوە کە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردن و پێشکەشکردنی ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی پەرە بە هەموو سێکتەرەکان بدرێت و خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەشی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن

یاسین

شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە سلێمانی

یاسین

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵبوون؛ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی هەولێر بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیران

سەڵاح