zagros news agency

لە هەولێر ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری چیک بەڕێوەچوو

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.10.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری چیک کرد، کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتەوە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو.

 

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیپلۆماتکار و کۆنسوڵی وڵاتان بەڕێوەچوو.

 

لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی گشتی و ستافی دپلۆماسی و هاووڵاتیانی کۆماری چیک کرد لە هەرێمی کوردستان. هاوكات جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

خۆپێشاندانی بەرفراوان لە ئالبانیا دژی پڕۆژە‌ی بیناسازیی زاوای تڕەمپ

سەڵاح

پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین