zagros news agency

کەشناسی: بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات و سبەی پلەکانی گەرما بە توندی دادەبەزن

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 14-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک نزم دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی گۆڕاو، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێراییەکەی چالاک دەبێت بۆ سەرووی (15-25) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​پەیوەست بەمەشەوە کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی دووشەممە 15-06-2026، لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی بارستە هەوایەکی فێنک لە ناوچە سنوورییەکان، کاریگەری ئەم بارستە هەوایە لەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕەنگدەداتەوە و دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (3 بۆ 4) پلەی سیلیزی؛ ئاسمانیش لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و لە هەندێک کات و ناوچەشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما دووبارە دەست دەکەن بە بەرزبوونەوەی پلە بە پلە.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 38 سبەی 35
سلێمانی ئەمڕۆ 35 سبەی 31
دهۆک ئەمڕۆ 36 سبەی 32
زاخۆ ئەمڕۆ 37 سبەی 33
گەرمیان ئەمڕۆ 40 سبەی 39
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 37 سبەی 34
پیرمام ئەمڕۆ 34 سبەی 31
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 26 سبەی 23

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

یاسین

مه‌سرور بارزانی: هیوادارین ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە ببێتە مایەی سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ ناوچە کوردییەکان

سەڵاح

لە ئابی 2026 چەندین فیلمی ناوازە پێشکەش دەکرێن

ART