zagros news agency

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: زەیدی و شەرع گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) کەوتووە، هاتووە: “لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لە پایتەختی سووریا، مەراسیمی پێشوازیی فەرمی بۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە پێشوازیی لێکرا، هاوکات لە مەراسیمەکەدا پاسەوانی شەرەف نمایش کرا.”

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: “سەرۆکوەزیران گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی سووریا ئەنجام دەدات کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و شێوازەکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا. هەروەها هەردوو لا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی فراوانی شاندی هەردوو وڵات دەکەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاریکاریی هاوبەش بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و وڵاتی برا بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی هاوخەمی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین

زیاتر لە ٧٠ پەرلەمانتاری ئێرانی داوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەکەن

یاسین

می ئەلتۆخی خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی ڤینسی بردەوە

ART