zagros news agency

پوتین: ئیلۆن ماسک نابغه‌یەکی ڕاستەقینەیە

 

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەڵێت ئیلۆن ماسک “نابغهیەکی ڕاستەقینەیە”. ئەو گوتی لەبارەی تەکنەلۆژیاکانی مانگی دەستکردەوە “پەیوەندییەکی نزیکی” لەگەڵ بەڕێز ماسک هەیە.

ڤلادیمیر پوتین ئەم لێدوانانەی لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی ڕووسیا و ئەفریقا لە مۆسکۆ دەربڕی. ئەو لەم کۆبوونەوەیەدا لەبارەی پڕۆژەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ڕووسیا بە ناوی “ڕاسۆت” قسەی کرد؛ پڕۆژەیەک لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، توانای پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت بۆ خەڵک دابین دەکات.

“ستارلینک” بەشێکە لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە خاوەندارێتییەکەی بۆ بەڕێز ماسک دەگەڕێتەوە.

ئەم کۆمپانیایە وەڵامی داواکاریی بی بی سی بۆ لێدواندان لەبارەی ئەم بابەتەوە نەدایەوە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها گوتی، پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ ئیلۆن ماسک بۆ ڕووسیا گرنگی هەیە تا مانگە دەستکردەکانی “ڕاسۆت” و “ستارلینک” لە خولگەی زەویدا کاری یەکتر تێک نەدەن.

ئەو گوتی: “ئێمە و هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەردووکیان بایەخ بەم هاوکارییە دەدەین و سەرەڕای هەموو ناکۆکی و کێشە سیاسییەکان، بە سەختی هەوڵ دەدەین.”

بە گوتەی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، “ستارلینک” تا ئێستا نزیکەی ١٣ هەزار مانگی دەستکردی بۆ بۆشایی ئاسمان هاویشتووە. لە بەرانبەردا، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی بەدواداچوونی مانگە دەستکردەکان، لە ئێستادا تەنها چەند دە مانگی دەستکردی “ڕاسۆت” لە خولگەی زەویدا هەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدا: گەشت بۆ عێراق و ئەم 20 وڵاتە مەکەن

گوران

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح