zagros news agency

سەرۆکى هەرێم و بانگهێشتى فەرمى بۆ 31هەمین کۆنفرانسى ئاوهەوا لە ئانتاڵیا

 

ڕێبوار حەمەلاو شوانى

 

لە کاتێکدا ناوچەکە و جیهان بە قەیران جەنگ و سیاسى قووڵدا تێدەپەڕێت ، ئەمڕۆ پرسى گۆڕانکارییە ژینگەییەکانى و ڕووداوەکان و زیانەکان بە هۆى گۆڕانکارى کەشوهەواوە رۆژ بەرۆژ زیاتر وکاریگەرتر دەبن، لەو رووەوە ، ئەرکى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان قورستر دەکات بۆ ئەوەى بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو پرسە گرنگە کە پەیوەستە بە ژیانى ئابوورى و تەندروستى و داهاتووەوە مامەڵە بکەن ، هەرێمى کوردستانیش لە ناوچەیەکدایە کە بەدەر نییە لە کاریگەرى گۆڕانکارییە ژینگەییەکان وئاو وهەوا و ساڵانە بەهۆى ئەو گۆڕانکارییانە زیانى ماددى و گیانى زۆرى بەر دەکەوێت

لەڕووەوە بۆ ئەمساڵیش هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێم ، بەشدارى لە 31هەمین لووتکەى ئاووهەوا دا کردووە کە تێیدا 102 سەرکردە لە شەش کیشوەرى جیهان بەشداریان کردووە و چاوەروان دەکرێت لایەنە بەشداربووەکانى ئەم کۆنفرانەسە ڕێککەوتننامەیەک لە چوارچێوەى نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بۆ پرسى گۆڕانکارى لە ئاووهەوا واژۆ بکرێت و پابەندى خۆیان بۆ ڕێگریکردن لە زیانە ژینگەییەکان دووپات بکەنەوە . لەنێو ئەو لووتکەیە دا زیاتر لە 95 سەرکردەى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان و 7 ڕێکخراوى نێودەوڵەتیی لە سەر ئاستى سەرکردە بەشدارییان کردووە . ئەم کۆنفرانسە لە ناوچەى ئانتاڵیاى تورکیا بەڕێوەدەچێت کە تێیدا 196 کەس ئەندامن لە نێو ئەو ڕێککەوتننامەیە کە لە چوارچێوەى نەتەوەیەکگرتووەکانن بۆ گۆڕانکى ئاووهەوا و یەکێتیی ئەورووپا کۆیان دەکاتەوە

پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانى لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردوغان سەرۆککۆمارى تورکیا ، هاوشێوەى سەرۆکى وڵاتێکى سەربەخۆ و بەشداریکردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، نێچیرڤان بارزانى ، لەو لووتکە جیهانییەدا ، ئاماژەیە بە بایەخ و سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان لە ناوچەکەدا بەتایبەت ، کە لەماوەى رابردوودا، هەرێمى کوردستان هەنگاویی گرنگ و ستراتیژى گەورەى بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگە و بەرفراوانکردنى ژینگەى سەوزایی و دارستانەکان و کەمکردنەوەى بەکارهێنانى موەلیدەکان و بەکارهێنانى وزەى سەوز ، هەموو ئەمانە ئاماژەن کە کوردستان بەهۆى ڕووبەر و سروشتە جوگرافیا پڕبایەخەکەى لە سەنگەرى پێشەوەى پێشوازیکردنە لە هەر هەنگاوێک بۆ پاراستى ژینگە و کەشو هەوا
لە سەر ئاستى سەرکردەکانى جیهان ، نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە لووتکەى ئاوهەوا کە بە COP31 ناسراوە ، لە نێو سەرکردەکانى جیهانى وەک وڵاتانى ئەورووپایی و ئاسیایی و ئەفریقایی و ڕووسیا و ئەمەریکا شدا ، هەرێمى کوردستان جێگە وپێگەیەکى دیارى هەیە ، ئەم کۆنفرانسە بە باڵاترین دەستەى بڕیاردانى UNFCCC نەتەوەیەکگرتووەکان دادەنرێت کە ساڵى 1992 پەسەند کراو . گشت دەوڵەتەکانى لایەنگرى ڕێککەوتننامەکەن ، نوێنەرایتیان هەیە و ساڵانەش پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەکە دەکرێت و پێشکەوتنەکانى جیهانى هەڵسەنگاندنى بۆ دەکرێت و بڕیارى پێوستیش بۆ هاندانى وەڵامدانەوەیەکى کاریگەر و هەماهەننگ بۆ گۆڕانکارى ئاوهەوا وەردەگیرێت و بڕیارەکانیش بە کۆدەنگى 196 وڵات و یەکێتیی ئەورووپا نوێنەرایەتى دەکرێن

لێرەدا ، ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ، هەرێمى کوردستانیش لە ساڵانى رابردوو بە ئێستاشەوە ، هەمیشە زیان و قوربانى گەورەى بەهۆى گۆڕانکارى کەشوهەوا و ئینجا رووداوى لافاو و کارەساتە سروشتییەکانەوە بەرکەوتووە و لەوڕووەوە بەشداریکردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرنج خستەسەر ئەو بابەتە و هەروەها هەوڵەکانى حکوومەتى کوردستان بۆ پارێزگارى لەسرۆشت و ژینگە و ئاوى کوردستان و ئینجا بەدەستهێنانى پشتیوانى نێودەوڵەتى بۆ هەرێمى کوردستان گرنگى وبایەخى بەشداریکردن دەبیت لەو کۆنفرانسە جیهانییەدا

ئەوەى گرنگە ئەوەیە ، هەوڵەکانى وەڵاتان بۆ کەمکردنەوەى دەردانى گازە چڕەکان ، ئینجا سنووردارکردنى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماى جیهان بە 1.5 پلە بەراوەرد بە قۆناغى پێش پێشەسازى پێوستە ، هاوشێوەى لووتکەکانى پێشووى کۆنفرانسى ئاوهەوا دەبێتە لە تەوەرە هەر لەپێشینەکانى گفتوگۆکانى COP31 بێت

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسی لەسەر تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی ئەپڵ دروست بوو

یاسین

سەلمان خان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هاوڕێیەکی ئامادە دەبێت

ART

گومرگی عێراق: پێشبینی دەکەین داهاتی گومرگی بۆ زیاتر لە ١٠ تریلیۆن دینار بەرز ببێتەوە

سەڵاح