zagros news agency

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی حکومەتی داهاتووی ترەمپ: حەماس هەرگیز حوکمی غەززە ناکات

مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی حکومەتی داهاتووی تره‌مپ، ڕایگەیاند ئەگەر حەماس ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان پێشێل بکات، ئەمریکا “لە ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان پشتگیری‌ ئیسرائیل دەکات “.
مایک واڵتز، بە تۆڕی “سی بی ئێس”ی گوت: “حەماس هەرگیز کەرتی غەززە بەڕێوە نابات. ئەمە بە هیچ شێوەیک قبوڵ ناکرێت.”
واڵتز گوتی ترەمپ و تیمەکەی ئەم بابەتەیان بە نەتانیاهۆ ڕاگەیاندووە و زیادی کرد: “دەمەوێت گەلی ئیسرائیل دەنگی من بە بەرزی و ڕوونی ببیستن.”
ئەو گوتی: “ئەگەر حەماس لەم ڕێککەوتنە لابدات، پاشەکشە بکات یان مەرجی نوێ بخاتە ڕوو، ئێمە لە ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست پشتگیریی ئیسرائیل دەکەین.”
واڵتز هەروەها سەبارەت بە توانای حکومەتی ترەمپ بۆ نێوەندگیری لە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە وەک بەشێک لە پەیماننامەکانی ئیبراهیم گەشبینی خۆی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسڕائیل دەڵێت مەرجەکانی حەماس واقیعی نین، پلانی هێرشکردنە سەر رەفەحیشی پەسەند کرد

سەڵاح

یاسای حەشدی شەعبی بۆ پەرلەمانی داهاتوو جێدەهێڵدرێت

یاسین

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین