ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکرێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەکەی دواییەوە زەرەر و زیان بە ماڵ و موڵک یان ئۆتۆمبێلەکانیان گەیشتووە و تا ئێستا لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە خەمڵاندنیان بۆ نەکراوە.
بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەم حاڵەتانەی خوارەوە دەیانگرێتەوە، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن:
١. ئەو ماڵانەی کە تیمەکانی ناوەندی قەیرانەکان سەردانی نەکردوون و هیچ خەمڵاندنێکیان بۆ نەکراوە.
٢. ئەو هاووڵاتییانەی لە کاتی سەردانیکردنی تیمەکاندا، بە هەر هۆکارێک بێت لە ماڵەوە نەبوون.
٣. ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە لافاوەکەدا زیانی پێگەیشتووە و تا ئێستا دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەکانیان پێشکەش نەکردووە.
داوا لە هاووڵاتییانی زیانلێکەوتوو دەکرێت، بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکان و گەیشتنی تیمەکانی خەمڵاندن بۆ لایان، لە ڕێگەی نامەی بەرنامەی (واتسئاپ)ـەوە پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:
-
ژمارەی تایبەت بە زیانی ماڵان (واتسئاپ): 07516407861
-
ژمارەی تایبەت بە زیانی ئۆتۆمبێل (واتسئاپ): 07512146500

