وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کۆچ لە ڤیەننایە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی کۆچی ڤیەننادا، بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ خاتوو سوزان ڕاب، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ (ICMPD) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان کرد دەربارەی پتەوکردنی هەماهەنگیی دامەزراوەیی، پەرەپێدانی سیاسەتە بەردەوامەکانی کۆچ و فراوانکردنی پڕۆگرامە هاوبەشەکانی بنیادنانی تواناکان لە هەرێمی کوردستان. وەزیری ناوخۆ ستایشی هاوبەشی و پشتگیرییە تەکنیکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی (ICMPD)ـی کرد لە مامەڵەکردنی کارا لەگەڵ ئاستەنگەکانی کۆچدا.


