ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە بەڕێز وەزیری پێشمەرگە ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد ئیسماعیل )ـی برایان.

