ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەو لیژنەیەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت پێکهێنراوە، سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات بەمەبەستی پشکنینی ئەو شوێنانەی نەوتیان لێوە ڕەوانەی دەرەوە کراوە.
دکتۆر زیرهك زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتی حکومەتی عێراق ڕاسپێردراوە بۆ ئاشکراکردنی پرۆسەی بەقاچاخبردنی نەوت لە پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانییەوە بەرەو ئێران و لەوێشەوە بۆ ئەفغانستان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ئەندامانی لیژنەکە لە چوارچێوەی ئەرکەکەیاندا سەردانی سلێمانی دەکەن و هەموو ئەو شوێنانە لە نزیکەوە دەپشکنن کە نەوتە قاچاخەکەیان لێوە چووەتە دەرەوە. زێباری جەختیشی کردەوە کە دوای تەواوبوونی پشکنین و کۆڵینەوەکان، ڕاپۆرتێکی گشتگیر و کۆتایی بەرز دەکەنەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوەکو ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر.

