zagros news agency

دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە تەواوی کایەی ئاسمانیدا فراوان دەکات

 

دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا سیستەمی زیرەکیی دەستکرد بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆی ئاسمانی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بەکاردەهێنێت.

دەستەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکارهێنانی ئامرازێکی نوێی ڕاوێژکاری زیرەکیی دەستکردی بە مەبەستی بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە تەواوی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەدا فراوان کرد بە مەبەستی دیاریکردنی باشترین ڕێڕەوی فڕین و ڕێگریکردن لە دواکەوتنی گەشتەکان هەرچەندە هێڵە ئاسمانییە بازرگانییەکان پێشوازییەکی گەورەیان لەم هەنگاوە کردووە بەڵام سەندیکای کارمەندانی چاودێری هاتووچۆی ئاسمانی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبەر ئەوەی بەشدارییان لە پرۆسەی بڕیاردان و تاقیکردنەوەی ئەم تەکنەلۆژیایەدا پێ نەکراوە کە دەکرێت کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر سەلامەتی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گەشتە ئاسمانییەکان دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

رووسیا: ناردنی درۆن بۆ ئێران ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

لە کەرکووک سێ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ مردن و برینداربوون و بازرگانێکی کچی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکرا

سەڵاح