zagros news agency

پارتی رەنجدەرانی كوردستان بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەتدەكاتەوە و داوای پێداچوونەوەیان دەكات

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

راگەیاندراوی مەكتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانی كوردستان
سەبارەت بە بڕیارەكانی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدرال

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١١/٢٤ سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدرال چەند بڕیارێكی دەركرد سەبارەت بە هەرێمی كوردستان بە خستنە ژێر دەسەڵاتی فیدرالی سەرجەم دەروازە سنوریەكان و قۆرخ كردنی دەسەڵاتی مۆڵەت پێدانی هەناردەكردنی نەوت و بەرهەمە نەوتی یەكان لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵدا ، ئەم هەنگاوە و هەنگاوەكانی رابردووی حكومەتە یەك لە دوای یەكانی عیراق هەمیشە كێشەیان بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردوە لە جێ بە جێ كردنی دەستور و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستور خۆیان دزیوەتەوە و زۆر جار پێشێلی دەستوریان كردوە . بە نمونە لە مادەی (١٤٠) و جولاندنی سوپا بەرامبەر بە هەرێم و دەرنەكردنی یاسای نەوت و غاز و بەردەوامبونی كێشەی بودجە و مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم . ئەم بڕیارانەی ئەمڕۆی حكومەتی عیراقی فیدرال پێشهاتێكی مەترسیدارە و درێژكراوەی هەنگاوەكانی رابردوویە كە ئامانج لێی بەهێزكردنی دەسەڵاتەكانی ناوەندە و هەنگاونانە بەرەو مەركەزیەت ، كە پێچەوانەی بنەماكانی دەستورە و فیدرالیزم بەرەو لاوازی دەبات ، لەم پەیوەندەوە ئێمە وەكو پارتی رەنجدەرانی كوردستان ئەم بڕیارانە و هەربڕیارێكی تر دژ بە مافە دەستوریەكانی خەلكی هەرێمی كوردستان بێت رەت دەكەینەوە و دژی دەوەستین ، لەم سۆنگەیەوە جەخت لە پاراستنی مافەكانمان وەك هەرێمێك لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عیراقی فیدراڵدا دەكەینەوە ، لە هەمانكاتدا پشتیوانی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان دەكەین لە ڕێگای دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستور، بۆیە داواكارین حكومەتی عیراقی فیدرال پێداچونەوە بە بڕیارەكانیدا بكات و مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات لە چوارچێوەی دەستوردا . ئەم دۆخەی ئەمڕۆ دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە نەیارەكانمان لە فرسەت دەگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن پلانەكانی خۆیان جێ بەجێ بكەن ، بۆیە ئێمە جارێكی تر لەم هەلومەرجەدا جەخت لە یەك ڕیزی و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكەینەوە و داواكارین لە نزیكترین كاتدا كێشە ناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و دام و دەزگا شەرعیەكان بەگەڕ بخرێنەوە و بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان پێشڕەوایەتی مان بكات .

مەكتەبی سیاسی
پارتی رەنجدەرانی كوردستان
٢٠٢٦/١١/٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر بروس سپرینگستین و داوای بایکۆتکردنی دەکات

ART

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ رێکخراوە جەماوەرییەکانی سنووری بادینان کۆبووەوە

یاسین

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر

دڵشاد