zagros news agency

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕ و نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگای تیمەکانیدا بەردەوامی دەدات بە بەدواچوون و چاودێری کردنی بازاڕ .

ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار کارزان عبدالهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری شارەوانی چوار لەلایەن تیمەکانی لادانی زێدەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی دەستکرا بە ڕاکێشانی هێڵ بۆ گشت دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی کۆن بەمەبەستی دانانی کەل و پەلەکانیان لەسەر هێڵەکە  وەک ڕێنماییەکی نوێ پێویستە کاسبکارو خاوەن کار پابەند بێت بە ڕێکارەکانی شارەوانی و تەنها لە ڕۆژدا کاڵاکان لەسەر هێڵی دیاری کراو نمایش بکات و لە شەودا تەواوی دوکانیان دابخەن و هیچ کەل و پەلێک لە دەرەوە جێنەڵدرێت ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەروماڵی کاسبکاران لە ڕووداوی نەخوازراو .

May be an image of 5 people

May be an image of text

May be an image of 3 people

May be an image of 2 people, street and lumberyard

May be an image of 3 people

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

وەزیری دارایی ئیسرائیل: هانی فەڵەستینییەکانی غەززە و رۆژئاوا دەدەین کۆچ بکەن

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح