zagros news agency

ئەمڕۆ سێ بەرپرسی باڵای سووریا بە غیابی لە پاریس دادگایی دەکرێن

ر
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی پاریس، عەلی مەملوک، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ئاسایشی نیشتمانی سووریا، جەمیل ئەلحەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگریی ئاسمانی سووریا و عەبدولسەلام مەحمود، بەڕێوەبەری پێشووی لقی لێکۆڵینەوەی هەواڵەکانی هێزی ئاسمانی سووریا دادگایی دەکات.
ئەم سێ‌کەسە دوای کوژرانی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی- سووریایی لە زیندانەکانی سووریا بە ناوەکانی پاتریک دەباغ و مازن دەباغ، بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ تۆمەتبار کران.
پارێزەری قوربانییان گوتی: ئەمە هەنگاوێکی بۆ بەدەستهێنانی مافی قوربانییەکان و کەسوکاریان زۆر باشە و هیوای خواست ئەمە یەکەم دادگاییکردنی کردن ئەم جۆر کەسانە نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسالاری ئێران دەڵێت گرژییەکانی ئەم ڕۆژانەی وڵاتەکەی، پیلانیان بۆ داڕێژراوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

تورکیا و سووریا دەگەڕێنەوە سەر رێککەوتنی ئادانا

سەڵاح