ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری عێراق دەكرێتە پشوو

 

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەمیدا دەنگی لەسەر یاسای بۆنە نیشتمانییەكان دا، بەگوێرەی یاساكە رۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بە بۆنەیەكی نیشتمانی دیاری كراوە و لە سەرتاسەری عێراق كراوەتە پشوو.

یاساكە چەند رۆژێكی نوێی بۆ پشوو لە عێراق دیاری كردووە و یەكێك لەو رۆژانەش 18ی زی حجەیە كە رۆژی غه‌دیره‌ شیعه‌كان پێداگریان له‌سه‌ر ده‌كرد و ئه‌مڕۆ ده‌نگی پێدرا.

بڕگەیەكی تری یاساكە تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان كە ئەویش 16ی ئادار و رۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە بوو، دەنگ لەسەر ئەوە درا كە ئەم رۆژە لە تەواوی عێراق بكرێتە پشووی سەرتاسەری.

وێنە: نووسراوی پەرلەمانی عێراق بۆ بۆنە نیشتمانی و پشوووەكان:-

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئیسپانیا بە دە یاریزانەوە بە ئاسانی سێ خاڵی بەدەستهێنا

sirwan

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی / ژمێرکارییەوە.

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى دیکەى تۆمار کرد

یاسین