zagros news agency

نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەردا هاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى 85 سەنت دابەزیوە.

هەروەها جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 77  دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی یەک دۆلار دابەزیوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە ڕێگەی ئوردنەوە سووریا بەجێ بهێڵن

یاسین

ئێران داوای ڕوون‌کردنەوەی هەڵوێستی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەکات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

سەڵاح