zagros news agency

یۆرۆلیگ..ئاتلانتا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە لیڤەرکوزن هێناو بووە پاڵەوان

لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ هەردوو یانەی ئاتلانتا و بایەر لیڤەرکوزن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئاتلانتا کۆتایی بە چیرۆکی ئەلۆنسۆ هێنا و توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە لیڤەرکوزن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم یانە ئیتاڵیەکە باشتر دەرکەوت و هەرزوو گۆرزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 12 لەڕێی یاریزان لۆکمانەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد،

دوای ئەوە هێرشەکانی ئاتلانتا بەردەوامبوون و هەمان یاریزان لە خولەکی 26دا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا یانە ئیتاڵیەکە بە هێزی گەڕایەوە کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و لیڤەرکوزنی خستە بەر فشارەکانیان، تا لە خولەکی 76 لۆکمان توانی سێیەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆماربکات،

بەم سەرکەوتنەش یانەی ئاتلانتا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بۆ یەکەمجار، لیڤەرکوزنیش دوای 52 یاری تووشی یەکەم شکست هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پەیوەند جاف و گرووپی کیژانی سنە دەکات

ART

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

یۆڤانتۆس نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاسین