رووسیا دەڵێت، دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق، ئه‌وان ئاماده‌ن له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
ئه‌لێكسانده‌ر كینشاك، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به ئاژانسی سپۆتنیكی راگه‌یاند، له‌كاتێكدا عێراقییه‌كان داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، رووسیا ئاماده‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان، هاوكاریی عێراق بكات.
ئه‌م پێشنیاره‌ی رووسیا له‌كاتێكدایه، له‌لایه‌ك هیچ به‌رپرسێكی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق باسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌م وڵاته نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، له مانگی ئابی رابردوو رێكه‌وتنێك له نێوان عێراق و هاوپه‌یمانان هه‌بوو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له عێراق و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانیان له پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان پێویستییان به هیچ هێزێكی بیانی نییه.