zagros news agency

شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی وێستگەی ئاوی عەلووکیان کرد

 

شاندێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ئامانجی چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی سەردانی وێستگەی ئاوی عەلووکیان لە گوندەکانی سەرێ کانیێ لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد،.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە شاندەکە، لە چەند ئۆتۆمبێلێک پێکهاتبوو و لە بنکەی هاوپەیمانان لە تل بەیدەرەوە بەرەو وێستگەکە بەڕێکەوتووە.
شایەنی باسە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ـەوە تورکیا کۆنترۆڵی وێستگەی ئاوی عەلووکی گرتووەتە دەست. ئەم وێستگەیە جگە لە شاری حەسەکە، ئاو بۆ سێ کەمپی ئاوارەکانی دەوروبەری شارەکە دابین دەکات. بەهۆی بڕینی ئاوەکەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە حەسەکە و دەوروبەری لە ئاو بێبەش بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا یەکەم پەناخوازی ڕەوانەی رواندا کرد

سەڵاح

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە د. سەیوان عەلی ڕەزا دەکات

سەڵاح

عوسمان کانی کوردەیی بۆ زاگرۆس: پێمان باشە پەرلەمان کارا بکرێتەوە

دڵشاد