ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كێشه‌ بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست بووه‌

 

چەند رۆژێکە کێشە و ئاستەنگ بۆ ئەو بارهەڵگرانە دروستبووە کە باری ترانزێت لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەگوازنەوە.

کێشەکە پەیوەندی بە زیادکردنی بڕێک پارە هەیە کە وەکو رسوم لە بارهەڵگرەکان وەردەگیرێت… ئێستا لە دیوی ئێران ئاستەنگ بۆ بارهەڵگرەکان دروستکراوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەنێوان هەرێم و ئێران بەتایبەتی بۆ بارە ترانزێتەکان نزیکبووەتەوە لەوەی بەتەواوەتی پەکی بکەوێت.

عباس عەزیز بەڕێوبەری گومرگی راپەرین بە کوردستان24ی راگەیاند؛ راگرتنی باری ترانزێت لەلایەن ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دروستکردنی جۆرێک لە فشاری گومرگیە لەسەر هەرێم بۆ لابردنی ئەو رسوماتەی لەسەر بارەکانی ترانزێتی نێودەوڵەتی هەیە کە لەئێرانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان دەبن و بڕەکەی بۆ هەر جارێک ١٠بۆ ١٥ هەزار دینارە .

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

گەڕی دووهەمی خولی ١٢ی مەجلیسی ئێران بەڕێوە دەچێت

سەڵاح