zagros news agency

مانگرتنی خاوەنی بارهەڵگران لە ئێران بەردەوامە

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران لە ٧٠ شاری ئەم وڵاتە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا مانیان گرتووە و تا ئێستاش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.
ئەم مانگرتنە لە ٢٢ی ئایارەوە دەستی پێکردووە، هۆیەکانیشی بریتین لە کێشەکانی داهات و بژیوی شۆفێرانی بارهەڵگر، ڕاگەیاندنی سێ نرخ بۆ گازی سووتەمەنیی بارهەڵگرەکان، کەمکردنەوەی بەشەگازی مانگانەی بارهەڵگران، زیادبوونی پارەی دەستەبەریی شۆفێران و بارهەڵگرەکانیان و کەمبوونی کرێی بار.
مانگرتنەکە هاوکات لە زۆربەی شارانی ئێران دەستی پێکردووە و بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران گەراجی بارهەڵگران و کۆگای کاڵا لەو شارانە داخراون و چالاکیی گەیاندن ڕاوەستاوە.
لەکارکەوتنی تۆڕی گواستنەوەی کاڵا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕ و گرانبوونی نرخی کاڵا داناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا و لە پێشەنگە

یاسین

وێنه‌… سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه

سەڵاح

باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران کرایەوە

سەڵاح